داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق: ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێم كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات



سه‌رۆكوه‌زیران عێراق ڕایگه‌یاند ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێم كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و له‌ ئێستادا هه‌نگاوێكی‌ سه‌ركه‌وتوو و گونجاو نییه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ كۆنگره‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا رایگه‌یاند "كورد مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ بیر له‌ ڕیفراندۆم بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌م كاته‌دا كه‌ هێشتا داعش له‌ ته‌لعه‌فه‌ر و حه‌ویجه‌ ماوه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌م قۆناغه‌دا گونجاو نییه‌".

عه‌بادی‌ وتیشی‌ "راسته‌ هه‌ندێك كێشه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌، به‌ڵام كورد هاووڵاتیی‌ پله‌ یه‌كن له‌ عێراقدا، بۆیه‌ پێویسته‌ كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك به‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم".

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عێراقدا هه‌ن و ئه‌وانیش ڕیفراندۆم به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر خۆیان ده‌زانن، بۆیه‌ ڕیفرانۆم چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ناكات، به‌ڵكو ئاڵۆزتریان ده‌كات".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ عه‌بادی‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌موو وڵاتانی‌ دراوسێ‌ و زلهێزیش ڕیفراندۆم له‌م كاته‌دا به‌ گونجاو نازانن و جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌.

321 جار خوێندراوەتەوە
14/06/2017

بابەتی زیاتر