داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مرۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ چواری‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت


رۆژی دووشه‌ممه‌ 5ی حوزه‌یرانی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی راگه‌یاند.



به‌ گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی " رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 14 و 15ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ 17 و 18ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی‌ شارستانی و مووچه‌ی‌ مانگی‌  نیسانی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌، وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌، وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با، وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ (ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی سێشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ (سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 21 و 22ی حوزه‌یرانی 2017، ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌، وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان، فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، مووچه‌ی‌ (كه‌مئه‌ندامان) ی‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.

دواجار راشیگه‌یاندووه‌: رۆژی‌ شه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌، وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو، وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تی‌ داد، ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.

 


311 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2017

بابەتی زیاتر