Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ عێراقیه‌كان گه‌ڕه‌كی‌ باب سنجاریان له‌به‌شی‌ ڕاستی‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌

په‌یام

عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵڵا فه‌رمانده‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی‌ فیرقه‌ی‌ نۆی‌ سوپای‌ عێراق گه‌ڕه‌كی‌ باب سنجاریان له‌خۆرئاوای‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌و به‌رده‌وامیشن له‌پێشڕه‌وی‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ فاروق له‌ هه‌مان ناوچه‌.
به‌پێی‌ ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵدا له‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2016وه‌ تا ئێستا، هه‌شت هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراوو بریندار بوون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ئاماری‌ قوربانی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ به‌وته‌ی‌ جه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مریكی تامانگی‌ ئاداری‌ ئه‌مساڵ 774 سه‌ربازی عێراقی كوژراون و چوار هه‌زارو 600 ی تریش برینداربوون.
ئۆپراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ له‌ 17ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2016 ده‌ستی‌ پێكردو دوای‌ 100 ڕۆژ ته‌واوی‌ ناوچه‌كانی‌ به‌ری‌ چه‌پی‌ موسڵ ئازادكران، له‌ 19ی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵیشه‌وه‌ ئۆپراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ به‌ری‌ ڕاستی‌ ئه‌و شاره‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌و تائێستاش پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

955 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2017

بابەتی زیاتر