داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

تۆی خوێندكار ئه‌م خواردنانه‌ له‌بیر مه‌كه‌

په‌یام؛ هه‌مه‌ڕه‌نگ

له‌ بابه‌تێكدا كه‌ له‌ماڵپه‌ڕی  (بی بی سی گود فود) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ چه‌ند خۆراكێك هه‌ن خوێندكار ده‌توانێت سودێكی زۆر یان لێ وه‌ربگرێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ خواردنه‌كانی به‌م جۆره‌ دابه‌ش كردووه‌ :

* ته‌ماته‌ : هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌ماته‌  دژه‌ ئۆكسانێكی باشه‌و یارمه‌تی مێشك ده‌دات له‌وه‌دا كه‌ شتی بیر نه‌چێته‌وه‌ .



* بیبه‌ری تیژ : بیبه‌ری تیژ به‌تایبه‌ت و خۆراكه‌ ترشه‌كانیش به‌ پله‌ی دوو ته‌ركیزی مێشك ده‌پارێزن و زیادی ده‌كه‌ن و ڕێگر ده‌بن له‌ وه‌ی كه‌ پێی ده‌ڵێن (خه‌یاڵ ڕۆشتن ) له‌ كاتی سه‌عی كردندا ، به‌ڵام زۆر به‌كار نه‌هێنرێت و له‌سنور تێنه‌په‌ڕێت .




*توو : یارمه‌تی مێشك ده‌دات  به‌جۆرێك كه‌ له‌ هه‌ر كاتێكدا ئاماده‌یی شت وه‌رگرتنی هه‌بێت .




*خورما یان كولیچه‌ی خورما : سوده‌كانی  كۆتاییان نایه‌ت یارمه‌تی مێشك ده‌ده‌ن و هه‌میشه‌ به‌ ئاگاییه‌وه‌ ڕایده‌گرن و خۆراكێكی گرنگ و پڕ به‌هان بۆ جه‌سته‌ و مرۆڤ له‌ بێ تاقه‌تی و ماندوو بوون ده‌پارێزن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ست به‌برسیه‌تی ناكات و به‌رده‌وام  خانه‌كانی مێشك به‌ چالاكی ده‌هێلێته‌وه‌و ناهێلێت مێشك بێزار بێت 





و: مولود محمد

1192 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2017

بابەتی زیاتر