رۆژی دووشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی " رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 17 و 18ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی پلان دانان.
ئه‌وه‌ش هاتووه: رۆژی دووشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی سێشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 21 و 22ی حوزه‌یرانی 2017، ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان) ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
دواجار راشیگه‌یاندووه: رۆژی شه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
4668 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2017