داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌هۆی بۆردومانی ئاسمانی و ته‌قینه‌وه‌كانی داعشه‌وه‌ 87 مه‌ده‌نی له‌ موسڵ كوژران


به‌هۆی بۆردومانی ئاسمانی و ته‌قینه‌وه‌كانی داعشه‌وه‌ 87 مه‌ده‌نی له‌باكوری ناوچه‌ی موسڵی كۆن كوژران.

به‌سام سه‌بهان به‌رپرسی‌ یه‌كه‌كانی تیمی به‌رگری شارستانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند به‌هۆی بۆردومانی ئاسمانی و ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبه‌ چێنراوه‌كانی داعشه‌وه‌، پێنج خانوو له‌باكوری ناوچه‌ی موسڵی كۆن داڕووخاون و به‌هۆیانه‌وه‌ 87 مه‌ده‌نی كوژراون.
سه‌بهان وتیشی‌ بۆردومان و ته‌قینه‌وه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی شیفاو باب سنجار ڕوویانداوه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ته‌رمی قوربانیه‌كانیان له‌ژێر داروپه‌ردوی خانووه‌ ڕووخاوه‌كان ده‌رهێناوه‌.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كان ئه‌و پێنج خانووه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش و بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نه‌ناسراوو بۆردومانی مووشه‌كی هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ بووه‌.
ڕێكخراوی‌ داعش له‌ناوچه‌ی‌ كۆنی‌ موسڵ زیاتر له‌100 هه‌زار هاوڵاتی‌ عێراقی وه‌ك قه‌ڵغانی‌ مرۆیی‌ به‌كارده‌هێنن، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تائێستا زۆرترین قوربانی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ی‌ موسڵ تۆماركراوه‌.


670 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2017

بابەتی زیاتر