داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌روازه‌ی وه‌لیدیان كۆنترۆڵكرده‌وه‌

په‌یام

هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌روازه‌ی وه‌لید و به‌شێك له‌ سنووری ئه‌نبار له‌گه‌ڵ سووریا ــ یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.
نه‌عیم ته‌عوود سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌روازه‌ی وه‌لید له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا له‌ پارێزگای ئه‌نبار ــ یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار وتی هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نبار ئه‌نجام دا و له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌روازی وه‌لیدی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا 460 كلیۆمه‌تر رۆژئاوای رومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبارـ یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ پارێزگای ئه‌نبار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ ئێستادا، ده‌روازه‌ی ته‌رابێلی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ ئوردن و ده‌روازه‌ی وه‌لید سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌ و هێزی پاسه‌وانی سنووری ئه‌ركی پاراستنیان گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ و به‌ربه‌ستی ئه‌منییان له‌ ده‌رازه‌ی وه‌لید داناوه‌.


636 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2017

بابەتی زیاتر