داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دواین پێشهات لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ



هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ مووسڵی‌ كۆن و ئه‌و مزگه‌وته‌یان ده‌ستپێكرد كه‌ ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی‌ وتاری‌ تێدا پێشكه‌ش كرد.

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا، ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ مووسڵی‌ كۆنی‌ له‌ به‌شی‌ ڕۆژئاوای‌ شاری‌ مووسڵ راگه‌یاند.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ به‌شداریی‌ "دژه‌تیرۆر و سوپای‌ عێراق و پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ و، پشتیوانیی‌ هێزی‌ ئاسمانیی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".
هه‌روه‌ها هێرش بۆ سه‌ر مزگه‌وتی‌ نوور ده‌ستی‌ پێكردووه‌ كه‌ ساڵی‌ 2014 ئه‌بووبه‌ركر به‌غدادیی‌ به‌رپرسی‌ ڕێكخراوی‌ داعش وتاری‌ تێدا پێشه‌كه‌ش كرد.

هێرش بۆ سه‌ر مووسڵی‌ كۆن پاش ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ گه‌مارۆدانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ دێت له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت قورسترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بێت له‌گه‌ڵ داعش.

هاوكات دوای سێ‌ هه‌فته‌ له‌شه‌ڕو پێكدادانی‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ‌ چه‌كدارانی‌ داعش، هێزه‌ عێراقیه‌كان گه‌یشتنه‌ نزیك شاری پزیشكی موسڵ.

نه‌قیب مه‌هدی عه‌باسی ئه‌فسه‌ر له‌هێزه‌كانی سوات ڕایگه‌یاند هێزه‌ عێراقیه‌كان ئه‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ كه‌ده‌چێته‌ ناو شاری پزیشكی موسڵ، وتیشی‌ به‌كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری پزیشكی موسڵ نزیك بۆته‌وه‌، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی‌ ڕابردوودا له‌ نزیك شاری پزیشكی موسڵ، 21 چه‌كداری داعش كوژراون.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌هۆی بۆردومانی ئاسمانی و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی‌ بۆمبڕێژكراوی‌ داعشه‌وه‌، 87 مه‌ده‌نی له‌باكوری ناوچه‌ی موسڵی كۆن كوژران، به‌سام سه‌بهان به‌رپرسی‌ تیمی به‌رگری شارستانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد به‌هۆی بۆردومان و ته‌قینه‌وه‌كانی داعشه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شیفاو باب سنجار له‌باكوری ناوچه‌ی موسڵی كۆن، پێنج خانوو داڕووخاون و به‌هۆیانه‌وه‌ 87 مه‌ده‌نی كوژراون.

691 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2017

بابەتی زیاتر