داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێزە عێراقییەكان دەیانەوێت دواین گەڕەكی موسڵ كۆنترۆڵ بكەنەوە



هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ مووسڵی‌ كۆن و ئه‌و مزگه‌وته‌یان ده‌ستپێكرد كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ وتاری‌ تێدا پێشكه‌ش كرد.

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا، ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ مووسڵی‌ كۆنی‌ له‌ به‌شی‌ ڕۆژئاوای‌ شاری‌ مووسڵ راگه‌یاند.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ به‌شداریی‌ "دژه‌تیرۆر و سوپای‌ عێراق و پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ و، پشتیوانیی‌ هێزی‌ ئاسمانیی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

هه‌روه‌ها هێرش بۆ سه‌ر مزگه‌وتی‌ نوور ده‌ستی‌ پێكردووه‌ كه‌ ساڵی‌ 2014 ئه‌بووبه‌ركر به‌غدادیی‌ به‌رپرسی‌ ڕێكخراوی‌ داعش وتاری‌ تێدا پێشه‌كه‌ش كرد.
هێرش بۆ سه‌ر مووسڵی‌ كۆن پاش ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ گه‌مارۆدانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ دێت له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت قورسترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بێت له‌گه‌ڵ داعش.

672 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2017

بابەتی زیاتر