داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

شەرڤانان گه‌ڕه‌كی به‌یاتره‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌قه‌ كۆنترۆڵده‌كه‌نه‌وه‌



هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌ڕه‌كی به‌یاتره‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌قه‌ كۆنترۆڵده‌كه‌نه‌وه‌و شه‌ڕو پێكدادانیش له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ به‌رده‌وامه‌.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بڵاویانكرده‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه‌، گه‌ڕه‌كی به‌یاتره‌یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك راشیانگه‌یاندووه‌ دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌یاتره‌ هێزه‌كانیان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ریدو حه‌تین و قادسیه‌ له‌ رۆژئاوای ره‌قه‌ له‌ پێشڕه‌ویدان..

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن" له‌ دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ك ده‌ست ده‌كه‌ن  به‌ گه‌ڕان و پشكنین و پاكردنه‌وه‌یان له‌ بۆمبه‌چێنراوه‌كانی داعش.

له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی شاری ڕه‌قه‌ كه‌ له‌ شه‌شی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ تا ئێستا توانراوه‌ پێنج گه‌ڕه‌ك كۆنتڕۆڵبكرێته‌وه‌ و فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان پاڵپشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش .

320 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2017

بابەتی زیاتر