Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حەیدەر عەبادی سەردانی سعودیەو كوێت‌و ئێران دەكات


حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكوومه‌ته‌كه‌ی گه‌شتێكی هه‌رێمی ده‌ست پێكرد كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ سعوودیه‌، كوێت و ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ نوسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌ دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م گه‌شته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ سعوودیه‌، كوێت و ئێران هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ هێزه‌كانی عێراق دژی داعش تۆماریان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ حكوومه‌تی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خستوویه‌تێ‌ گه‌ر به‌تایبه‌تیش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی و سه‌قامگیری گه‌ڵان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م گه‌شته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌نداو رووبه‌رووی قه‌یران بووه‌ته‌و به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا پێچاندووه‌.
هه‌فته‌ی رابردووش، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی دژی ئه‌و گه‌مارۆییه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتانی كه‌نداو به‌سه‌ر قه‌ته‌ردا سه‌پاندوویانه‌.

له‌ میانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، دوای ده‌یه‌یه‌ك له‌ گرژی و ئاڵۆزی، تا راده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و سعوودیه‌ باش بووه‌.

561 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2017

بابەتی زیاتر