داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

رۆژنامه‌نووسێكی دیكه‌ی كورد له‌ موسڵ شه‌هید بوو


په‌یام ـ 

له‌ ئه‌نجامی‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ ناوچه‌ی مووسڵی كۆن، رۆژنامه‌نووسێكی كورد كه‌ بۆ رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی كاری ده‌كرد گیانی‌ له‌ده‌ستداو سێی دیكه‌ برینداربوون.

مه‌جید عنبكی ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی فیدراڵ رایگه‌یاند بۆمبێكی چێنراو له‌ ناوچه‌ی باب سنجار سه‌ر به‌ مووسڵی كۆن ته‌قییه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ رۆژنامه‌نووس، به‌ختیار حه‌داد كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ڕه‌نسی كاری وه‌رگێرانی‌ ده‌كرد كوژراو و سێی رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ی فه‌ڕه‌نسی بریندار بوون.
به‌ پێی زانیارییه‌كان بۆمبه‌كه‌ له‌و كاته‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌كان به‌ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق سه‌رقاڵی رووماڵكردنی شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی مووسڵی كۆن بوون.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ بۆ رووماڵكردنی شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی مووسڵی كۆن هاوڕێیه‌تی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق بوون.


270 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2017

بابەتی زیاتر