داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

به‌ربه‌ستێكی یه‌ك ملیار یۆرۆیی بۆ رۆناڵدۆ



په‌یام - AA 

سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، فلۆرەنتینۆ پێرێز، سەبارەت بە یاریزانی یانەکەی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە ئەو وڵاتە جێبهێڵیت، بە وریاییەوە قسەی کرد.

فلۆرەنتینۆ پێریز لە لێدوانێکیدا کە لە راگەیاندنەکانی ئیسپانیادا بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە ''نە من و نە هیچ کەسێکی دیکە لە یانەی ریاڵ مەدرید باوەڕمان بە رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە یانەکە هەیە. لەدوای جامی کۆنفیدراسیۆنی فیفاوە، قسە لەگەڵ رۆناڵدۆ دەکەم. با بزانین چی دەبێت''.

پێرێز باسی لەوەکرد نایانەوێت رۆناڵدۆ بێزار بكه‌ن و وتی، "رۆناڵدۆ یاریزانی ریاڵه‌ و هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه‌. به‌های سه‌ربه‌ستكردنی رۆناڵدۆ ملیارێك یۆرۆیه‌. هیچ داواكارییه‌ك نییه‌ و باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌ویش یانه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت".

820 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2017

بابەتی زیاتر