داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

داعش مزگەوتى نورى و منارەى حەدباى لە مووسڵ تەقاندەوە

 


چەکدارانى داعش مزگەوتى نورى و منارەى حەدبایان لە بەرەى راستى مووسڵ تەقاندەوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێکيدا وتى: "داعش دواى بەرگرى و رووبەڕووبوونەوەیەکى سەخت لە مزگەوتى نوورى و دەوروبەرى ئەمڕۆ بەرامبەر بە هەوڵ و هێرشەکانى سوپاى عێراق بۆ رزگار کردنى مووسڵ بێ ئومێد بوون و هەریەکە لە مزگەوتى نورى و منارەى حەدبایان لە بەرەى راستى شارى مووسڵ تەقاندەوە".

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق وتیشى: "داعش لە لەناوچووندایە بۆیە هەڵستا بە تەقاندنەوەى ئەم دوو شوێنەوارە مێژووییە".

مزگەوتى نورى کە لە سەردەمى نورەدین جەنگى دروستکراوە یەکەم شوێنى دەرکەوتنى سەرکردەی رێکخراوی داعش، ئەبو بەکر بەغدادى بوو کە خەلافەتەکەی تێدا راگەیاند، منارەى حەدبا دەکەوێتە ناو مزگەوتەکە، ئەمڕۆ چەکدارانى داعش هەڵستان بە تەقاندنەوەى مزگەوتەکە و منارەکەیش.

بەهۆى دێرینیى شوێنەوارەکە منارەى حەدبا ببووە نازناوى شارى مووسڵ.

 

696 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2017

بابەتی زیاتر