داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یونیسێف: زیاتر لە 5 ملیۆن مناڵی عێراقی پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی خێرا هەیە

ڕێكخراوی‌ یونیسێف ئاشكرایكرد له‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵی‌ ڕابردوودا زیاتر له‌ 1000 منداڵ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا كوژراون.

به‌پێی ئاماره‌كانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ساڵی‌ 2014 ه‌وه‌ تائێستا هه‌زارو 75 منداڵ بوونه‌ قوربانی‌، كه‌ 152 یان له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا كوژراون، جگه‌ له‌ برینداربوونی‌ هه‌زارو 130 منداڵ دیكه‌، كه‌ 255 حاڵه‌تیان له‌شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا تۆماركراون.

بیه‌تر هوكینز نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌عێراق ڕایگه‌یاند له‌كۆی‌ هه‌ر چوار منداڵی‌ عێراقی‌ منداڵێك له‌خێزانێكی‌ هه‌ژاردا ژیان به‌سه‌رده‌بات، وتیشی‌ زیاتر له‌سێ ملیۆن منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناڕێكخراو ده‌خوێنن و ملیۆنێك و 200 هه‌زار منداڵیش له‌پرۆسه‌ی‌ خوێندن بێبه‌شن، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ زیاتر له‌ پێنج ملیۆن منداڵ پێویستیان به‌ یارمه‌تی‌ خێرای‌ مرۆیی هه‌یه‌.

473 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2017

بابەتی زیاتر