داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عێراق ئاستی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی خۆی‌وهه‌رێمی كوردستانی له‌م مانگه‌دا ڕاگه‌یاند

عێراق ئاستی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی خۆی‌و هه‌رێمی كوردستانی له‌م مانگه‌دا ڕاگه‌یاند.

(جه‌بار لعێبی) وه‌زیری‌ نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ مانگی حوزه‌یراندا تێكڕای‌ گشتی هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی كێڵگه‌كانی حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیی سێ ملیۆن‌و 270 هه‌زار به‌رمیل بووه‌.
به‌پێی قسه‌ی‌ وه‌زیری‌ نه‌وت، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ نزیكه‌ی‌ هه‌مان ڕێژه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت بووه‌ له‌ مانگی ڕابردوودا.

لعێبی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌م مانگه‌دا عێراق به‌ كێڵگه‌كانی كوردستانیشه‌وه‌ سێ ملیۆن‌و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌.

وه‌زیری‌ نه‌وتی عێراق وتیشی: هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ڕۆژێكی ئه‌م مانگه‌ به‌ تێكڕایی 520 ـ 530 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌.

وه‌زیری‌ نه‌وت ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا له‌ گفتوگۆدان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی خزمه‌ت له‌ بواری‌ نه‌وتدا، به‌تایبه‌ت كه‌ عێراق هه‌ست ده‌كات گرێبه‌سته‌كانی ئێستا له‌ به‌رژه‌وه‌ندییدا نین.


1397 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2017

بابەتی زیاتر