داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

داعش تەنها یەك گەڕەكی موسڵی بەدەستەوە ماوە


كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دواین گه‌ڕه‌كی موسڵ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش نزیك ده‌بێته‌وه‌، فه‌رمانده‌یه‌كی دژه‌ تیرۆری عیراقیش ئاشكرایده‌كات" چه‌كدارانی داعش ته‌نها دوو كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان له‌ ژێر ده‌ستدا ماوه‌
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند" هێزه‌ عیراقیه‌كان گه‌ڕه‌كی فاروقیان له‌ناوچه‌ی موسڵی كۆن له‌ به‌ری راستی شاره‌كه‌ كه‌ دواین پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌ كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌، ئاشكراشیكرد" له‌ شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی فاروق چه‌كدارانی داعش زیانی زۆری گیانی و ماددیان به‌ركه‌وتووه‌.

لایخۆشیه‌وه‌ عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق له‌ موسڵ رایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ به‌رگری شكستیهێناوه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا موسڵ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كرێته‌وه‌
ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ی عیراق جه‌ختیشیكرده‌وه‌"  چه‌كدارانی داعش گیانی شه‌ڕكردن و هاوسه‌نگییان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ئێستاشدا یان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن یان له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقیه‌كانه‌وه‌ ده‌كوژرێن.
به‌پێی دواین زانیارییه‌كانی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عیراقیش شه‌رێكی قورس له‌ كۆتا پێگه‌كانی داعش له‌ موسڵ كۆن به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌ ئێستاشدا ته‌نها دوو كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعشدا ماوه‌.
به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی جه‌نگی موسڵ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی رابردوو چه‌كدارانی داعش دژه‌ هێرشێكی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ ئازادكراوه‌كانی موسڵ ئه‌نجامدا و سه‌رجه‌می هێرشه‌كانی داعش له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ شكستیان پێهێنرا



1320 جار خوێندراوەتەوە
27/06/2017

بابەتی زیاتر