داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئوردن .. سه‌ركرده‌كانی‌ سوننه‌ كۆبوونه‌وه‌یان بۆ دابه‌شكردنی‌ عێراق به‌ستووه‌


سه‌ركرده‌كانی‌ سوننه‌ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان بۆ دابه‌شكردنی‌ عێراق له‌ عه‌ممان به‌ستووه‌، بڕیاریشه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رفراواندا له‌ به‌غدا ڕێككه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرا بكرێت.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ میهری‌ ئێرانی‌، له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ "زینجیره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نهێنی له‌ عه‌ممانی‌ پایته‌ختی ئوردن بۆ ئه‌نجامدانی‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی عێراق به‌ڕێوه‌ چووه‌".
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ میهر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "كۆبوونه‌وه‌كان به‌ به‌شداریی‌ به‌رفراوانی كه‌سایه‌تییه‌ سوننه‌كان به‌ڕێوه‌ چووه‌، له‌وانه‌ سه‌لیم جبووری، ئوسامه‌ نجێفی‌، ئه‌سیل نوجه‌یفی، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، مشعان جبووری، ساڵح موتڵه‌گ و ئه‌حمه‌د مه‌ساری، هه‌روه‌ها سه‌عد به‌زاز و خه‌میس خه‌نجه‌ر و ناجح میزان و ڕافع عیساوی ".
ئاژانسی‌ میهر ده‌ڵێت "كۆبوونه‌وه‌كان به‌ پاڵپشتیی ئه‌مریكا و سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن به‌ مه‌به‌ستی داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی كۆنفدڕاڵی بۆ دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ ناوچه‌".
ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كه‌ له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ "بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ سوننه‌كان له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ بچێت و، دابه‌شكردنی‌ عێراق بۆ سێ‌ ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نرێت".
پرسی‌ دابه‌شكردنی‌ عێراق بۆ سێ‌ هه‌رێمی‌ دۆنفیدراڵیی‌ شیعی‌ و سونی‌ و كوردی‌، بۆ دوای‌ ڕووخانی‌ ڕژێمی‌ به‌عس له‌ ساڵی‌ 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك كه‌ سیناتۆر جۆزێف بایدنی‌ ئه‌مریكی‌ ئه‌و پێشنیاره‌ی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ عێراق وه‌كو چاره‌سه‌ر خسته‌ ڕوو.


1965 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2017

بابەتی زیاتر