Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەیامی ماڵئاوایی ئەلڤێس لە هاندەرانی یوڤێنتوس




په‌یام - AA

یاریزانی بەڕازیلی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، دانی ئەلڤیس دوای ئەوەی بە رێککەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی یانەکەدا، خانمە پیرەکەی جێهێشت، داوای لێبوردنی لە هاندەرانی یانەکە کرد و ماڵئاوایی لێکردن.

ئەلڤێسی تەمەن ٤٣ ساڵ لە رێگەی ئەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی بە درێسی یانەکەوە بڵاوکردووەتەوە و لە پەیامێکیشدا رایگەیاندووە ''سوپاسی هەموو هەواداران و هاوڕێیانم لە یانەکە دەکەم بۆ ئەوەی ساڵێکم لەگەڵیاندا بەسەربردووە. ئەگەر هەوادارانی یانەکە وا هەست دەکەن کە ئەوانم نیگەران کردووە، ئەوا داوای لێبوردنیان لێدەکەم چونکە لە بنەڕەتەوە نییەتم بەوجۆرە نەبووە. کەسێکی نایاب نیم بەڵام دڵم پاکە. یاریی تۆپی پێ لە پێناو پارەدا نا بەڵکو لەبەر خۆشەویستیی، دەکەم''.

ئەو یاریزانە بەڕازیلییە کە ماوەی وەرزێک لە یانەی یوڤێنتوس مایەوە، دوو جامی بردەوە کە بریتین لە جامی خول و جامی ئیتاڵیا، ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ یوڤیدا گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان.

باس لەوە دەکرێت کە رەنگە ئەلڤێس روو لە یانەی مانچستەر سیتی، بە سەرۆکایەتی پیپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی بکات.

1333 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2017

بابەتی زیاتر