داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سوپای عێراق كوژرانی ده‌یان چه‌كداری‌ داعشی له‌ ناوچه‌ی مووسڵی كۆن ڕاگه‌یاند



شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی سوپای عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ میانی پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماریی له‌ گه‌ڕه‌كی شیفای ناوچه‌ی موسڵی كۆن، 82 چه‌كداری‌ داعش، كوژران.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی سوپای عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ هێشتا هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ له‌ میحوه‌ری باشووری ناوچه‌ی مووسڵی كۆن، دژی داعش شه‌ڕی قورس ده‌كه‌ن.
شانه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌: هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ی بۆیان دانراوه‌ پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن‌و له‌ سێ‌ میحوه‌ره‌وه‌ هێزه‌كانی فیرقه‌ی سێ‌‌و پێنج و شه‌شی پۆلیسی فیدراڵ ناوچه‌ی مووسڵی كۆن ـ یان گه‌مارۆداوه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی فیرقه‌ی سوات نه‌خۆشخانه‌ی كۆمارییان له‌ گه‌ڕه‌كی شیفا له‌ ناوچه‌ی مووسڵی به‌ ته‌واوی پاككردووه‌ته‌وه‌.
له‌و هێرش‌و په‌لامارانه‌دا 82 چه‌كداری‌ داعش كوژراون.

718 جار خوێندراوەتەوە
29/06/2017

بابەتی زیاتر