داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌بادی‌ كۆتاییهاتنی‌ داعشی‌ له‌ شاری‌ موسڵ راگه‌یاند

په‌یام

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كۆتاییهاتنی‌ داعشی‌ له‌ شاری‌ موسڵ راگه‌یاند.
عه‌بادی‌ وتیشی‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ راوه‌دونانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش تا ئه‌وكاته‌ی‌ هه‌مویان ده‌كوژرێن یان به‌دیل ده‌گیرێن.
دوای‌ نێوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ كه‌ناڵی عێراقیه‌ی‌ نیمچه‌ فه‌ڕمیی كۆتاییهاتنی داعشی له‌ موسڵ ڕاگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، هێزه‌كانی بنه‌بڕكردنی تیرۆری عێراق مزگه‌وتی نوری‌و مناره‌ی‌ حه‌دبایان له‌ ناوچه‌ی‌ موسڵی كۆن گرتووه‌ته‌وه‌.
هێزه‌كانی بنه‌بڕی تیرۆر له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه‌: هێزه‌كانیان مزگه‌وتی نوری‌‌و مناره‌ی‌ حه‌دبایان له‌ ناوچه‌ی‌ موسڵی كۆن له‌ به‌شی ڕاستی موسڵ گرتووه‌ته‌وه‌.
 لای‌ خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند: هیچ ناوچه‌یه‌كی موسڵ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا نه‌ماوه‌‌و چه‌كدارانی داعش جگه‌ له‌ خۆڕاده‌ستكردن، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه‌.
له‌ حوزه‌یرانی 2014 داعش شاری‌ موسڵی له‌ هێزه‌كانی عێراق گرت، دوای‌ دوو ساڵ له‌و به‌رواره‌، له‌ 17ی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو پڕۆسه‌ی‌ سه‌ربازیی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستی پێكرد.


860 جار خوێندراوەتەوە
29/06/2017

بابەتی زیاتر