Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جۆری قه‌ڵه‌ویه‌كه‌ت بزانه‌ یارمه‌تی چاره‌سه‌رت ده‌دات

په‌یام؛ هه‌مه‌ڕه‌نگ

زانایانی ته‌ندروستی شه‌ش جۆری قه‌ڵه‌ویان دیاری كردووه‌ به‌پێی وێنه‌كه‌ بزانه‌ تۆ له‌ كامه‌یانی و چاره‌سه‌رت چی یه‌  ؟







1 -  قه‌ڵه‌وی به‌هۆی خۆراكه‌وه‌ : ئه‌م جۆره‌ی قه‌ڵه‌وی باوترین جۆری قه‌ڵه‌وی یه‌ له‌ جیهانداو به‌هۆی خواردنی بڕێكی زۆر له‌ خۆراكه‌وه‌ توشی مرۆڤ ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ چه‌وری و كاربۆهیدرات و ڕێژه‌ی شه‌كریان زۆره‌ و بۆڕزگار بوون له‌م جۆره‌ی قه‌ڵه‌ویش ڕۆژانه‌ ئاوێكی زۆر بخۆوه‌و ماوه‌ی 30 خوله‌ك وه‌رزش بكه

2 -  قه‌ڵه‌وی به‌هۆی فشاری ده‌رونییه‌وه‌ :  ئه‌م جۆره‌ له‌قه‌ڵه‌وی به‌هۆی فشاری ده‌رونی و ڕاڕایی و خه‌مۆكیه‌وه‌ دروست ئه‌بێت و ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌م جۆره‌ قه‌ڵه‌ویه‌وه‌ ده‌ناڵێنن خواردنی شیرینی  یاریده‌ی چاره‌سه‌ر بونیان ده‌دات و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ خۆت ئارام بكه‌یته‌وه‌ و چالاكی جۆراو جۆر ئه‌نجام بده‌یت بۆ له‌بیركردن و ڕزگاربوون له‌و خه‌مۆكی و ڕاڕایی یه‌ .

3 - قه‌ڵه‌ویی به‌هۆی تێكچوونی هۆرمۆنه‌كانه‌وه‌ : ئه‌م جۆره‌ به‌زۆری له‌ناو ئافره‌تاندا باوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ هه‌رزه‌كارن یان گه‌یشتونه‌ته‌ ته‌مه‌نی بێ ئومێدی واته‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌ ئیدی  به‌ره‌و پیری ده‌چن و منداڵیان نابێت  چاكترین هۆكاریش بۆ ڕزگاربوون له‌م قه‌ڵه‌ویی یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی كحولی و گازی و كێشانی جگه‌ره‌و زۆر دانیشتن و چاكتره‌ یاری و وه‌رزش به‌ قورساییه‌كان بكات .

4 -  قه‌ڵه‌وی به‌هۆی ته‌مه‌ڵی و سستی له‌ هه‌رسكردندا : ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ قه‌ڵه‌ویه‌یان هه‌یه‌ به‌رده‌وام هه‌ستده‌كه‌ن كه‌ سكیان وه‌كو باڵۆن فوی تێ كرا بێت و  به‌ زۆریش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان و جگه‌ره‌ زۆر به‌كار ده‌هێنن و تاكه‌ چاره‌سه‌ریشیان دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ و خوه‌ خراپانه‌و زۆر كردنی سه‌وزه‌و میوه‌یه‌ له‌ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كانیاندا له‌ بری ئه‌و كحول و جگه‌ره‌و شته‌ زیانبه‌خشانه‌ی كه‌ به‌كالاری ده‌هێنن .

5 -  قه‌ڵه‌وی به‌هۆی سوڕی خوێنه‌وه‌ : ئه‌م جۆره‌ له‌ قه‌ڵه‌وی هه‌ندێ جار بۆ ماوه‌ییه‌ و هه‌ندێ جاریش ئافره‌تان له‌ كاتی سكپڕیدا توشیان ده‌بێت و چاره‌سه‌ر یشی وه‌رزشكردنه‌ به‌تایبه‌ت ڕاكردن یان هه‌ڵگه‌ڕان به‌ پلیكانه‌دا .


6 -    قه‌له‌وی به‌هۆی كه‌می جوڵه‌وه‌ :  ئه‌مه‌یان كێشه‌ی زۆربه‌ی خه‌لكیه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه‌ هه‌شت كاتژمێر به‌ دانیشتنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن بۆ یه‌ چاره‌سه‌ری ته‌نها وه‌رزشكردن و جوڵه‌یه‌ به‌لانی كه‌م  سێ جا ر له‌ هه‌فته‌سه‌كدا .



و: مولود موحه‌ممه‌د

2647 جار خوێندراوەتەوە
30/06/2017

بابەتی زیاتر