داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ : تائێستا موسڵ به‌ته‌واویی‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌

په‌یام

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ موسڵ ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی‌ ماوه‌.

كۆڵۆنێل ڕاین دیلۆن وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش له‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند هه‌رچه‌نده‌ ئاشكراكردنی‌ واده‌ی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ یه‌كجاره‌كی‌ موسڵ كاری‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌، به‌ڵام كۆتاییهاتنی‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی‌ ماوه‌.
دیلۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد چه‌كدارانی‌ داعش تائێستا له‌دوو ناوچه‌ی‌ موسڵی‌ كۆن ماون به‌ڵام په‌یوه‌ندی‌ نێوانیان پچڕاوه‌، وتیشی‌ بوونی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌و ناوچانه‌ به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وی‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ نیمچه‌ فه‌رمی‌ عێراقیه‌ دوای‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ مزگه‌وتی‌ نوری‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ موسڵی‌ كۆن، كۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی‌ موسڵی‌ ڕاگه‌یاند.


696 جار خوێندراوەتەوە
30/06/2017

بابەتی زیاتر