داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پۆڵ پۆگبا جارێكیتر موسڵمانبونی‌ خۆی‌ دووپاتكرده‌وه‌

په‌یام؛وه‌رزش

پۆڵ پۆگبا جارێكیتر پابه‌ندبونی‌ خۆی‌ به‌بنه‌ماكانی‌ ئیسلام و موسڵمانبونی‌ خۆی‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌و له‌باره‌ی‌ كۆچی دوایی باوكی‌ و هه‌روه‌ها دواهه‌مین ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شاری‌ مانچسته‌ر و بونی‌ به‌گرانترین یاریزانی‌ جیهانیشه‌وه‌ ده‌دوێت.
پۆگبا له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ سه‌ن وتی‌: ئیسلام هه‌رگیز كاری‌ دژ به‌مرۆڤایه‌تی‌ ناكات و له‌راستیشدا له‌دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كانی شاری‌ مانچسته‌ر من زۆر ترسم له‌خۆم هه‌بوو به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ موسڵمانم به‌لاَم دواتر بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی بۆوه‌.
هه‌روه‌ها پۆگبا له‌باره‌ی‌ وه‌فاتكردنی‌ باوكیه‌وه‌ له‌م مانگه‌دا وتی‌ كه‌له‌ده‌ستدانی‌ باوكی‌ بۆ ئه‌و ئێجگار قورس بوه‌و باوكیشی ململانێیه‌كی‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌یدا كردوه‌.
له‌باره‌ی‌ بونه‌ گرانترین یاریزانی‌ جیهانیش پۆگبا ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ئه‌و هیچ گرنگیه‌ك به‌پاره‌ بدات و وتیشی كه‌مرۆڤه‌كان ناتوانن له‌كاتی‌ مردنیان پاره‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ببنه‌ گۆڕه‌كانیان بۆیه‌ لای‌ من پاره‌ هیچ گرنگیه‌كی‌ نییه‌و ته‌نها هه‌ر له‌ساتی‌ رۆیشتنم له‌یونایتد ئاره‌زوم بوه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌و له‌و یانه‌یه‌دا كاروانی‌ وه‌رزشیم درێژه‌ پێبده‌م.

پۆگبا له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسێكی‌ تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه‌ ده‌دوێت


2075 جار خوێندراوەتەوە
30/06/2017

بابەتی زیاتر