داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

رۆناڵدۆ له‌ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت

په‌یام؛وه‌رزش

فلۆرینتینۆ پیرێزی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دڵنیایی له‌مانه‌وه‌ی‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یه‌كه‌می‌ تیپه‌كه‌ی‌ ده‌دات و ئاشكراشیده‌كات كه‌رۆناڵدۆ تا كۆتایهاتنی‌ واده‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێزگه‌ی‌ كۆرتوای‌ ئیسپانی كه‌باره‌گاكه‌ی‌ له‌مه‌دریدی‌ پایته‌ختی ئیسپانیایه‌ له‌كه‌سێكی‌ نزیكی‌ پیرێزه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستكه‌وتوه‌ كه‌پیرێز په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی‌ ته‌له‌فۆنی‌ به‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ ئه‌نجامداوه‌و گفتی‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌شی وه‌رگرتوه‌و رۆناڵدۆ به‌سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ وتوه‌ كه‌له‌100دا100 له‌ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت و پاش كۆتایهاتنی‌ واده‌ی‌ پشوه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ راهێنانه‌كانی‌ تیپه‌كه‌ی‌ بۆ ئاماده‌كاریه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێ.
هه‌روه‌ها پیرێز دڵنیایی ئه‌وه‌شی داوه‌ته‌ رۆناڵدۆ كه‌وا ئه‌وان میره‌نگی‌ ئاماده‌ن سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانی‌ رۆناڵدۆ جێبه‌جێبكه‌ن تائه‌وه‌ی‌ یاریزانه‌ پرتوگالیه‌كه‌ تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌هاوینی‌ 2021 له‌میره‌نگی‌ به‌رده‌وام بێت.


1052 جار خوێندراوەتەوە
30/06/2017

بابەتی زیاتر