داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

"بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو"

په‌یام


سەرۆکی کۆمەڵەی چارەسەرکردنی کێشەکانی خەو پ. د. مەهمەت کاراداغ: - "ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە باکووری ئەفریقاوە روویکردووەتە ناوچەکە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و رێژەی شێ، ئەمەش دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەکی وەک تێکچوونی خەو". - "٣-٤ کاتژمێر بەر لە خەوتن دەبێت دەست لە خواردن و خواردنەوە هەڵبگیرێت. دەبێت وەرزشی قورس و زۆر ئەنجام نەدرێت". - "دەبێت بە ئاوی شیلەتێن خۆ بشۆردرێت چونکە بەمجۆرە هەم جەستە نەرم دەبێتەوە و هەم مرۆڤ ئارام دەبێتەوە. ئەو پێخەفەی لە کاتی خەودا بەخۆ دادەرێت دەبێت لە لۆکە بەرهەم هاتبێت تاکو ئەو کەسە ئارەقە نەکات".

سەرۆکی کۆمەڵەی چارەسەرکردنی کێشەکانی خەو پ. د. مەهمەت کاراداغ رایگەیاند: "ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە باکووری ئەفریقاوە روویکردووەتە ناوچەکە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و رێژەی شێ ئەمەش دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەکی وەک تێکچوونی خەو".

سەرۆکی بەشی نەخۆشی سیل و نەخۆشییەکانی سنگ لە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی ئوڵوداغ، پ. د. مەهمەت کاراداغ بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەو شەپۆلی گەرمایەی لە باکووری ئەفریقاوە روویکردووەتە ناوچەکە دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو و کێشەکانی خەو بە تایبەت لە منداڵان و کەسانی بەساڵاچوودا.

کاراداغ ئاماژەی بەوە دا لەو چەند رۆژەی دواییدا ژمارەی ئەو کەسانە رووی لە زیادی کردووە کە بەهۆی تێکچوونی خەویانەوە سەردانی پزیشکیان کردووە، گوتی: "بۆ خەوێکی باش و گونجاو پێویستە گەرمی لەش لە دەوروبەری ٣٧ پلە بێت، لە کاتی خەویشدا پێویستە ١-٢ پلە دابەزێت. بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو بەکەمی پلەی گەرمی لەش دادەبەزێت. ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتییان بە زەحمەت خەویان لێ بکەوێت یان تووشی خەوی پچڕ پچڕ ببن".

کاراداغ ئاماژەی بەوە دا کە لەو کەشە گەرمەدا خواردنەوەی چا و قاوە بە رێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو و بە پێویستی دەزانێت بەلایکەمەوە دوو کاتژمێر پێش خەوتن دەست لە خواردنەوەی چاو و قاوە هەڵبگیرێت.

ئاماژەی بەوەشدا لە پێناو خەوێکی باش و رێکخراو شەوانە خواردنی زۆر قورس، چەور و تیژ نەخورێت، گوتی: "٣-٤ کاتژمێر بەر لە خەوتن دەبێت دەست لە خواردن و خواردنەوە هەڵبگیرێت. دەبێت وەرزشی قورس و زۆر ئەنجام نەدرێت. ژووری خەو تاریک و بێدەنگ بێت و هەوا بێتە ژوورەوە. دەبێت بە ئاوی شیلەتێن خۆ بشۆردرێت چونکە بەمجۆرە هەم جەستە نەرم دەبێتەوە و هەم مرۆڤ ئارام دەبێتەوە. ئەو پێخەفەی لە کاتی خەودا بەخۆ دادەرێت دەبێت لە لۆکە بەرهەم هاتبێت تاکو ئەو کەسە ئارەقە نەکات. هەروەها دەبێت زوو زوو بەرگی دۆشەک و پێخەف و سەرین بگۆڕدرێت و بشۆردرێت. کە سپلیت هەڵبکرێت دەبێ بەجۆرێک رێکبخرێت کە پلەکانی گەرمی ٢٤-٢٥ پلە جێگیر بکرێت و بەر لە خەوتن خواردنەوە گەرمەکانی وەک چاو قاوە نەخورێنەوە". 

765 جار خوێندراوەتەوە
01/07/2017

بابەتی زیاتر