داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دوواین پێشهات لەسەر ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ



فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ، فەریق رائید شاكر جەودەت رایگەیاند كە هێزەكانیان گەڕەكی شیفا ـ یان لە ناوچەی مووسڵی كۆن كۆنتڕۆڵكردەوە.

لە بەیاننامەیەكدا، رائید شاكر جەودەت ئاماژەی بەوە داوە كە لە چوارچێوەی پێشڕەوییەكانیدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی ناوچەی مووسڵی كۆن، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ گەڕەكی شیفا-یان لە ناوچەی مووسڵی كۆن لە ژێر كۆنتڕۆڵی داعش دەرهێناوە و بە تەواوی كۆنتڕۆڵیان كردووەتەوە.

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ راشیگەیاندووە كە هێزەكانیان، ئاڵای عێراقییان لەسەر خانووەكانی گەڕەكەكە بەرزكردووەتەوە.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە میانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكی شیفا، داعش زیانی زۆری گیانی داوە.

گەڕەكی شیفا دوا گەڕەك بوو لە ناوچەی مووسڵی كۆن کە لەژێر كۆنتڕۆڵی داعش دا مابوو.

دەگوترێت كە هێزە عێراقییەكان لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی شاری مووسڵ نزیكبوونەتەوە.

955 جار خوێندراوەتەوە
01/07/2017

بابەتی زیاتر