داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماری‌ قوربانیانی‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ ئاڵۆزییه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌




یان كۆبیش نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ئاشكرایكرد به‌هۆی‌ به‌رده‌وامی‌ ئاڵۆزییه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ڕابردوودا، 411 مه‌ده‌نی‌ عێراقی‌ كوژراون و 294  ی‌ دیكه‌ برینداربوون، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ پارێزگای‌ موسڵ پشكی‌ شێری‌ به‌ركه‌وتووه‌و له‌و ڕێژه‌یه‌ 289كوژراوو 93 بریندار له‌و پارێزگایه‌ تۆماركراون، دوای‌ موسڵیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ به‌غداو سه‌ڵاحه‌دین و بابل و ئه‌نبار زۆرترین قوربانییان به‌ركه‌وتووه‌.
كۆبیش ئیدانه‌ی‌ به‌ئامانجگرتنی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ داعشه‌وه‌ كردو داوایكرد گیانی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ بپارێزرێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتی‌ ڕاكردنیان له‌و ناوچانه‌ی‌ شه‌ڕو پێكدادانیان تێدایه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشتر نیگه‌رانی‌ له‌ به‌ئامانجگرتنی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌موسڵ ده‌ربڕی‌ و داوایكرد لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌ن له‌ ڕووداوه‌كان بكرێت.

639 جار خوێندراوەتەوە
02/07/2017

بابەتی زیاتر