داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئیندیپێندیت: داعش له‌ عێراق كۆتایی هاتووه‌


په‌یام ـ 
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرایده‌كات شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه‌ هاوشێوه‌ی شه‌ڕی موسڵ درێژخایه‌ن و خوێناوی ده‌بێت
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندیتی به‌ریتانی له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌" داعش له‌ عیراق كۆتایهاتووه‌و له‌ سوریاش له‌ لێواری كه‌وتن و له‌ناوچوندایه‌، باس له‌وه‌شده‌كات شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه‌ وه‌ك دواین پێگه‌و پایته‌ختی داعش درێژخایه‌ن و خوێناوی ده‌بێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو" شه‌ڕڤانانی كورد سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌رخۆ گه‌مارۆكانی سه‌ر ره‌قه‌ توندتر بكه‌نه‌وه‌.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌، له‌ ئێستادا دۆخی مرۆیی له‌ ره‌ققه‌ له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌كه‌ له‌دوای كه‌وتنی موسڵ ووره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌وپه‌ڕی داڕوخاندایه‌.
ئیندیپێندیت ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ به‌ كه‌وتنی ره‌قه‌ داعش له‌رووی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ته‌واوی شكستده‌هێنێت ئه‌گه‌رچی هێشتا به‌و مانایه‌ نیه‌ كه‌ دوای ره‌قه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش كۆتایی دێت، به‌ڵام پێده‌چێت شێوازی شه‌ڕی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردابێت.  


665 جار خوێندراوەتەوە
02/07/2017

بابەتی زیاتر