داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕێكخراوی خۆراكی جیهانیی: ئاواره‌كانی عێراق پێویستییان به‌ خۆراك هه‌یه‌



په‌یام ـ 
لقی عێراقی رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به‌ (فاو) ڕایگه‌یاند: سێ‌ ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره‌ له‌ عێراق پێویستییان به‌ خۆراكه‌.
(فازڵ زوغبی) سه‌رۆكی لقی فاو له‌ عێراق وتیشی: سێ‌ ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره‌ی عێراق‌و سێ‌ ملیۆنی دیكه‌ كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌ كۆنترۆڵكراوه‌كان، هه‌روه‌ها 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له‌ عێراق، به‌ ده‌ست كه‌می خۆراكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

زوغبی وتیشی: هێشتا له‌ ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی رۆژئاوای موسڵ به‌ ئه‌سته‌م خۆراك ده‌ست ده‌كه‌وێت‌و دانیشتوانه‌كانی‌ به‌ده‌ست كه‌می خۆراكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
به‌رپرسه‌كه‌ی‌ فاو وتیشی: ئێمه‌ كار بۆ دووباره‌ بوژاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاران بتوانن له‌ پێناو دابینكردنی خۆراك، دووباره‌ ده‌ست به‌ كاری به‌رهه‌می كشتوكاڵی بكه‌نه‌وه‌.
 


273 جار خوێندراوەتەوە
03/07/2017

بابەتی زیاتر