داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یه‌كه‌مین دانیشتنی وه‌رزی نوێ یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو



به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبوری‌و ئاماده‌بوونی 170 ئه‌ندام، یه‌كه‌مین دانیشتنی وه‌رزی نوێ یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا یاسای ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند كرا و له‌سه‌ر داوای‌ لیژنه‌ی‌ یاساییش ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌پێشنیازكراوی یاسای هه‌مواری‌ دووه‌می یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دواخرا.
هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامان ناحیه‌ی‌ فوڕات له‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار به‌ ناوچه‌ی كاره‌ساتبار دیارییكرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌دا، نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (تاڵیب خربێت) كه‌ دوابه‌دوای‌ كوژرانی هاووڵاتیه‌ك له‌ بازگه‌یه‌كی شاری‌ فه‌للوجه‌ پێشكه‌شی كردبوو، په‌سه‌ند كرا.
هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا (فه‌رزه‌نده‌ زوبێر مه‌حمود) له‌ جێگه‌ی‌ (خه‌سره‌و گۆران) له‌ فراكسیۆنی پارتی‌و (فوڕات موحسین) له‌ جێگه‌ی‌ (محه‌ممه‌د تائی) وه‌ك په‌رله‌مانتار، سوێندی یاساییان خوارد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو هه‌ڵگیرا.


772 جار خوێندراوەتەوە
06/07/2017

بابەتی زیاتر