داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ هه‌زاران پارچه‌ شوێنه‌واری دزراوی‌ عێراقی‌ له‌ئیمارات و ئیسرائیل كڕیوه‌

په‌یام

هه‌زاران پارچه‌ شوێنه‌واری مێژوویی دزراوی‌ عێراق له‌ڕێگه‌ی‌ ئیمارات و ئیسرائیله‌وه‌ به‌كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ فرۆشراون.
ڕۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ته‌له‌گرافی‌ به‌ریتانی له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌ كۆمپانیای‌ هۆبی‌ لۆبی‌ ئه‌مریكی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕێكه‌وتنێكدا هه‌زاران پارچه‌ شوێنه‌واری مێژویی عێراقی‌ كڕیوه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئیمارات و ئیسرائیله‌وه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌، به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كه‌ بڕی‌ سێ‌ ملیۆن دۆلاری‌ داوه‌ له‌به‌رامبه‌ر كڕینی‌ 5500 پارچه‌ شوێنه‌واری‌ دزراوی‌ عێراق.
ڕاپۆرته‌كه‌ تێوه‌گلانی‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی‌ له‌بردنی‌ شوێنه‌واره‌كانی عێراق به‌دوور زانیوه‌و ئاشكرایكردووه‌ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كه‌ له‌كڕینی‌ شوێنه‌واره‌كاندا پشتی‌ به‌بازرگان و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی‌ ئه‌و بواره‌ به‌ستووه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ داواكاری‌ گشتی‌ ئه‌مریكا كۆمپانیای‌ هۆبی‌ لۆبی‌ به‌پیشێلكردنی‌ یاساكانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ تۆمه‌تباركردووه‌ له‌دۆسیه‌ی‌ كڕینی‌ شوێنه‌واره‌ مێژوییه‌كانی عێراق، هاوكات ستیڤ گرین سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئیداره‌ی‌ كۆمپانیای‌ ناوبراو دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌كڕینی‌ شوێنه‌واره‌كاندا هه‌ڵه‌یان كردووه‌.


1619 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2017

بابەتی زیاتر