Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موسڵ ..هێزه‌ عێراقیه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین پێگەی داعش له‌ پێشڕه‌ویدان

په‌یام 

هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی دوایین پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە مووسڵ.

فەرماندەی پۆلیسی فیدرال، فەریق رائید شاکر جەودەت رایگەیاند هێزەکانیان لە چوار میحوەرەوە لە پێشڕەوی بەردەوام دان و چەکدارانی داعشیان لە رووبەرێکی تەسک لە ناوچەی مووسڵ کۆن رۆژئاوای مووسڵ گەمارۆ داوە.

لە بەیاننامەیەکدا، فەریق رائید شاکر جەودەت گوتی: "چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رووبەری ٢٥٠ مەتردووجا لە ناوچەی نەجەفی لە مووسڵی کۆن گەمارۆدراون".

فەرماندەی پۆلیسی فیدرال ئاماژەی بەوەشکرد کە چوار راڕەوی ئارام کراونەتەوە بۆ گواستنەوەی ئەو خێزانانەی لە ناوچەکانی شەڕ گیریان خواردووە و گوتیشی: " هێزەکانی پۆلیسی فیدرال لە چوار میحوەرەوە لەناوچەی نەجەفی لە پێشڕەوییدان". 


871 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2017

بابەتی زیاتر