داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌و هیوایه‌ی مرۆڤ به‌ بوونی ژیان له‌ هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ هه‌یبوو، خه‌ون‌و خه‌یاڵ ده‌رچوو



لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆلێژی فیزیا و زانستی گه‌ردوونناسی له‌ زانكۆی ئه‌ده‌نبه‌ره‌ی به‌ریتانی ده‌ریخستووه‌: ئه‌و خوێ كانزاییه‌ی به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ هه‌یه‌ به‌كتریا ده‌كوژێت.
به‌مه‌ش هیواكانی ژیان له‌ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ تادێت كه‌متر ده‌بنه‌وه‌.
توێژه‌ران خوێی (بیركلۆرات)یان له‌ كێڵگه‌یه‌كی به‌كتریای درێژكۆڵه‌ی ته‌نك كه‌ جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانی ژیانی سه‌ره‌تایی به‌كتریا، تاقی كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌ "خوێیه‌كه‌ له‌ چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا به‌كتریاكه‌ی كوشتووه‌".
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ زۆر له‌وه‌ كه‌متر ئه‌گه‌ری ژیانی تێدایه‌ كه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ پێشبینییمان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ زانایان ئه‌و هیوایه‌یان هه‌بوو كه‌ ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ هه‌بێت، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ ته‌نها خه‌ون‌و خه‌یاڵه‌‌و هیچی دیكه‌.


2344 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2017

بابەتی زیاتر