داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دادگای ئیسپانیا داوایه‌كی میسی قبوڵكرد

په‌یام؛وه‌رزش

به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئیسپانیا سزای‌ پێبژاردنی‌ پاره‌ی‌ له‌لایه‌ن میسیه‌وه‌ له‌بری زیندانیكردنی‌ قه‌بوڵكردو ئه‌و یاریزانه‌ش له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوو كێشه‌كه‌ به‌ته‌واوی‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی‌ پارێزه‌رانی‌ میسی داوایان پێشكه‌شی دادگای‌ ئیسپانیا كرد كه‌له‌بری زیندانیكردنی‌ میسی به‌21 مانگ به‌هۆی‌ خۆدزینه‌وه‌ی‌ له‌پێدانی‌ باج، پێبژاردنی‌ به‌پاره‌ قه‌بوڵ بكه‌ن، ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ به‌فه‌رمی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئیسپانیا به‌فه‌رمی‌ داواكه‌ی‌ په‌سه‌ندكردو میسی و پارێزه‌كانی‌ ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌تا هه‌فته‌ی‌ داهاتوو بڕه‌ پاره‌ی‌ داواكراو پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئیسپانیا بكه‌ن بۆ كۆتایهێنان به‌كێشه‌كه‌.
به‌پێی بڕیاری دادوه‌ریش میسی پێوسته‌ له‌سه‌ری‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر رۆژێك زیندانیكردنی‌ بڕی 400 یۆرۆ بداته‌ حكومه‌تی‌ ئیسپانیاو سه‌رجه‌میشی به‌ئازادكردنی‌ باوكیشی میسی پێویسته‌ له‌سه‌ری‌ بڕی چوارملیۆن و 100 هه‌زار یۆرۆ بداته‌ حكومه‌تی‌ ئیسپانی و به‌ته‌واوی‌ ئه‌م پرسه‌ش دابخات.


999 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2017

بابەتی زیاتر