Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێرده‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

په‌یام

نێرده‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێـت وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ڕوونی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌تكردۆته‌وه‌.
بریت مه‌كگۆرگ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاشكرایكرد به‌ڕونی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی‌ ڕیفراندۆممان له‌هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تكردۆته‌وه‌. 
مه‌كگۆرگ دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌ و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین عێراقیه‌كان به‌گفتووگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، وتیشی‌ به‌هیواین ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ دوای‌ كۆتایهاتنی ڕێكخراوی‌ داعش دوابخرێت تا بابه‌ته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتری نه‌بن.
برێت مه‌كگۆرك دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عێراق، بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ بگاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و چاوی‌ به‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌وێت.


2502 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2017

بابەتی زیاتر