داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌مار حه‌كیم: یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق هێڵی سوره‌


په‌یام ـ 


عه‌ممار حه‌كیم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی‌ كورد له‌ به‌غدا كۆبووه‌ و ڕایگه‌یاند: یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق هێڵی‌ سووره‌ و پێویسته‌ كێشه‌كان به‌پێی‌ مه‌بده‌ئی‌ سازش چاره‌سه‌ر بكرێن.
نووسینگه‌ی‌ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی عێراق، ڕایگه‌یاند "ناوبراو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردی‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كێتی‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و، سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا و شه‌ڕی‌ داعش گفتوگۆیان كردووه‌".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نووسینگه‌ی‌ عه‌ممار حه‌كیم "هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانی‌ عێراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوورییه‌".
هه‌روه‌ها عه‌ممار حه‌كیم به‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق وانه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان و،  پێویسته‌ بكرێته‌ بنه‌ما بۆ قۆناغی‌ دوای‌ شه‌ڕی‌ داعش".

سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌كان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "به‌ دابه‌شكردنی‌ عێراق به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ناهێنرێنه‌دی‌ و، پێویسته‌ مه‌بده‌ئی‌ سازش و ئه‌رك و ماف بكرێنه‌ بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان".


2455 جار خوێندراوەتەوە
09/07/2017

بابەتی زیاتر