داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی تایبه‌ت به‌ كڕینی وزه‌ی كاره‌باو گه‌نم و برنجی زیاد كرد


په‌یام ـ به‌غدا


له‌گه‌ڵ‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان، حكومه‌تی‌ عێراق به‌مه‌به‌ستی‌ باشكردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتییان و دابینكردنی‌ پێداویستی‌ زیاتری‌ رۆژانه‌، بودجه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ وزه‌ی‌ كاره‌باو كڕینی‌‌ گه‌نم و برنجی‌ زیادكردووه‌و ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كردووه‌، تاوه‌كو په‌سه‌ندی بكات‌، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای‌ زیادكردنی‌ نرخی‌ نه‌وت.
ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند، حكومه‌تی‌ عێراق له‌بودجه‌ی‌ ته‌واوكارییدا كه‌ ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پاره‌ی‌ كڕینی‌ گه‌نم و برنج و بودجه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ وزه‌ی‌ كاره‌بای‌ زیادكردووه‌.

وتیشی‌ "پێشتر كڕینی‌ گه‌نم و برنج له‌بودجه‌دا ترلیۆنێك و 520 ملیار دیناری‌ بۆ دیاریكرابوو، ئێستا زیادكراوه‌ بۆ سێ ترلیۆن 179 ملیارو 521 ملیۆن دینار"
باسی‌ له‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ك پێشتر له‌بودجه‌دا بۆ وزه‌ی‌ كاره‌با ترلیۆنێك و 278 ملیار دینار دانرابوو، ئێستا 515 ملیار زیادكراوه‌، پشكی‌ هه‌رێمیش بووه‌ته‌ 304 ملیار دینار.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، پشكی‌ هه‌رێم له‌و بڕه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ساڵانی2014‌ - 2017، زیاتره‌ له‌ 540 ملیارو 518 ملیۆن دینار..


2395 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2017

بابەتی زیاتر