داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌بادی: بایه‌خ به‌ بونیادنانه‌وه‌ی موسڵ ده‌ده‌ین


په‌یام ـ 

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ رایگه‌یاند به‌غدا بایه‌خێكی‌ زۆر به‌ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ موسڵ ده‌دات. 
حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شاری‌ موسڵ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ سوپا و پۆلیسی‌ عێراق كۆبووه‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌شی عه‌بادی‌ پیرۆزبایی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ شه‌ڕی‌ موسڵ-ی‌ له‌گه‌لی‌ عێراق و هێزه‌ چه‌كداره‌كان كردووه‌.

عه‌بادی‌ له‌كاتی‌ گه‌یشتنی‌ به‌ باره‌گای‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ووتی‌ خۆشحاڵین به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ ئاسایی‌ بۆ هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش له‌ئاكامی‌ قوربانیدانی‌ جه‌نگاوه‌ره‌ پاڵه‌وانه‌كان هاتووه‌ته‌ دی‌ كه‌ به‌ئازایه‌تیان جیهانیان سه‌رسام كرد.
هاوكات سه‌باح نوعمان، وته‌بێژی‌ هێزی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عێراق، رایگه‌یاند، به‌پێی‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدان، هێزه‌ عیراقییه‌كان ته‌واوی‌ ئه‌و ئامانجانه‌یان پێكاوه‌ كه‌له‌ئۆپراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ-دا بۆیان دیاریكرابوو.


679 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2017

بابەتی زیاتر