داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

داوای لێكۆڵینەوە لە تاوانە جەنگییەكانی داعش‌و سوپای عێراق لە موسڵ دەكرێت


رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا ده‌كات له‌و تاوانه‌ جه‌نگیه‌كانه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له‌لایه‌ن سوپای عیراق و چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاندووه‌" ئه‌و پێشلكاریانه‌ی له‌ موسڵ له‌لایه‌ن سوپای عیراق و چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ دژ به‌ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ئه‌نجامدراون ناكرێت به‌بێ لێپێچینه‌وه‌و سزا تێپه‌ڕێت.
هاوكات لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌" سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش چه‌ندین جۆری چه‌كیان له‌ ئۆپراسیۆنی موسڵدا به‌كارهێناوه‌ كه‌ پێویست نه‌بوون و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌داته‌ پاڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه‌ له‌ رۆژئاوای موسڵ له‌ جێبه‌جێكردنی تاكتیكه‌كانیان شكستیانهێناوه‌ و نه‌یاتوانیوه‌ گیانی هاوڵاتیان مه‌ده‌نی بپارێزن.
رێكخراوه‌كه‌ داواش ده‌كات كه‌ لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ موسڵ پێكبهێنرێت.

له‌ كۆتایشدا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌" له‌ میانه‌ی 45 هێرشی سوپای عیراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌موسڵ 426 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، باسی له‌وه‌شكردووه‌" له‌ 17ی ئازاری ئه‌مساڵدا، هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌ موسڵ كه‌ بۆ كوشتنی دوو چه‌كداری قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش ئه‌نجامدراوه‌، بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی 100 هاوڵاتی مه‌ده‌نی. 


650 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2017

بابەتی زیاتر