داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

توێژینه‌وه‌یه‌ك نهێنی خه‌وێكی ئارام ئاشكرا ده‌كات



په‌یام ـ هه‌مه‌ڕه‌نگ

زانایانی ئه‌مریكی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ "دیارییكردنی ئامانجێك له‌ ژیاندا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ شه‌وانه‌ كه‌متر هه‌ست به‌ ئاڵۆزیی مێشك بكات‌و خه‌وێكی خۆشی لێبكه‌وێت".

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ داده‌نرێت‌و له‌سه‌ر كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ده‌كرێت ئه‌نجامه‌كانی به‌سه‌ر كه‌سانی كه‌مته‌مه‌نیشدا جێبه‌جێ بكرێت.

زانایان ده‌ڵێن: گرفته‌كانی نووستن په‌یوه‌ستن به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌، به‌تایبه‌ت زه‌هایمه‌ر و قه‌ڵه‌ویی‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و شه‌كره‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌نفلوه‌نزاش.
 
توێژه‌ره‌وانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی (نۆرس وێسترن فێنبرگ) له‌ ویلایه‌تی (ئیلینۆی) ئه‌مریكا ده‌ڵێن: هاوكارییكردنی خه‌ڵكی بۆ دیارییكردنی ئامانجێك له‌ ژیاندا ده‌كرێ ببێته‌ ستراتیژیه‌تێكی كاریگه‌ر بۆ باشكردنی جۆری خه‌و، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌زۆریی تووشی خه‌زڕان ده‌بن.


1743 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2017

بابەتی زیاتر