داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حاكم زاملی: تا ئێستا 28 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ عێراق كوژراون



سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 28 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ عێراق كوژراون.

حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ژماره‌ی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ داعشی‌ ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ ڕابردوودا له‌ عێراق كوژراون.
حاكم زاملی ڕایگه‌یاند "له‌ ساڵی‌ 2014وه‌ تا ئێستا 28هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ له‌ عێراق كوژراون".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش به‌رده‌وام بێت، كه‌ دوای‌ مووسڵ له‌ ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێ بكات تا ده‌گاته‌ حه‌ویجه‌.
ئه‌م لێدوانه‌ی حاكم زاملی دوای ئه‌وه‌ دێت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری مووسڵی ڕاگه‌یاند.

605 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2017

بابەتی زیاتر