داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیكتریكی ئەمریكی واژوو كرد

په‌یام


بە مەبەستی وەبەرھێنانی غاز، حكوومەتی عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیكتریكی ئەمریكی واژوو كرد.
حكوومەتی عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیكتریكی ئەمریكی بۆ وەبەرھێنانی غاز لە دوو كێڵگەی نەوت لە پارێزگای میسان باشووری عێراق واژوو كرد.

لە پەراوێزی واژووكردنی گرێبەستەكە وەزیری نەوتی عێراق، جەبار لعێبی رایگەیاند كە گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیكتریكی ئەمریكی واژوو كردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی وەبەرھێنانی غاز لە كێڵگەی ناسڕییە و غەراف لە پارێزگای میسان جێبەجێ بكەن.

جەبار لعێبی گوتیشی: "پڕۆژەكە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت كە لە قۆناغی یەكەمدا دامەزراوەیەك بۆ وشككردن و شلکردنەوەی غاز بە توانای ٧٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن پێ سێجا رۆژانە و دورست دەکرێت و لە قۆناغی دووەمدا، كارگەیەكی نوێی بۆ شڵكردنەوەی غاز بە توانای ٢٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێكدا جێبەجێ دەكرێت".

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەبێتە هۆی راگرتنی سووتاندنی غاز لە هەردوو كێڵگەی ناسڕییە و غەراف ئەمە سەرباری ئەوەی غازی وشك بۆ وێستگەكانی كارەبا دابین دەكات.

جەبار لعێبی دووپاتشی كردە كە لە كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەدا، بەسەدان هەزار تۆن غازی شل ساڵانە بەرهەم دەهێنرێت كە دواتر هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت و داهاتەكەشی دەگەڕێتەوە گەنجینەی دەوڵەت.


624 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2017

بابەتی زیاتر