داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عێراق.. هێزەكانی سوننە بۆ قۆناغی دوای داعش خۆیان یەك دەخەنەوە



سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم جبووری رایگەیاند كە بە پڕۆژەیەكی سیاسی، هاوپەیمانێتی هێزە عێراقییەکان كە لایەنە سوننەكان لە حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە خۆدەگرێت ھەڵوێستی خۆیان بۆ قۆناغی دوای داعش یەك دەخەنەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی هاوپەیمانێتی هێزە عێراقییەکان لە ماڵەكەی خۆی بۆ یەكسختنەوەی ھەڵوێستی خۆیان بۆ قۆناغی دوای داعش لە بەغدا سازی كرد، سەلیم جبووری گوتی: "سەقامگیری تەنها بە سەقامگیربوونەوەی ئەو ناوچانە بەدی دێت كە رووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی بوونەتەوە".

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "بەدیهێنانی سەقامگیری پەیوەستە بە چەند ئەرکێکەوە لەوانە، بنیاتنانی مرۆڤ، رەتكردنەوەی بیری توندڕەویی، دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوەی ژێخانی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان، ئاشتەوایی راستەقینە و دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییانی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان".

سەلیم جبووری جەختی كردەوە كە مەبەست لە پڕۆژە سیاسییەكە، گردنوونەوە نییە لەسەر بنەمای جۆر یان لایەن یان تایفگەری بەڵکو یەكخستنەوەی دیدو تێڕوانینی نێوان رۆڵەكانی ئەم وڵاتەیە بۆ قۆناغی دوای داعش.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە لە رێگەی پڕۆژە سیاسییەكەوە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ جوگرافیای ئەو ناوچانەی كە رووبەڕووی هێرشی كۆمەڵكوژی و وێرانكاری بوونەتەوە.

سەلیم جبووری روونشی كردەوە كە ئەم دەستپێشخەرییە دەبێتە هەنگاوێكی جددی بۆ بوونی نیشتمانێكی راستەقینە هەروەها هەماهەنگی سیاسی بۆ ناوخۆی عێراق.

لە كۆتایی قسەكانیدا سەلیم جبووری گوتی: "بەهاوكاری لەگەڵ حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدار و رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی كار دەكەین بۆ ئەوەی رێگەچارەیەكی خێرا بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان بدۆزینەوە".

587 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2017

بابەتی زیاتر