داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سوپای عێراق نمایشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌ به‌غدا ئه‌نجامدا

په‌یام
دوای چه‌ند رۆژێك له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، سوپای عێراق نمایشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌ شاری به‌غدا ئه‌نجام دا.
له‌ نمایه‌شه‌ سه‌ربازییه‌كه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرانی به‌رگری و ناخۆ و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق ئاماده‌بوون.
نمایشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی (كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتن) له‌ گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان له‌ ناوچه‌ی خه‌زرا ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق تیایدا به‌شداربوون.
له‌ میانی نمایشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌دا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندییان له‌ چوارده‌وره‌ی ناوچه‌ی خه‌زرا گرته‌ به‌ر به‌ مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی له‌ناكاو.
ئه‌م نمایشه‌ سه‌ربازییه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری مووسڵی له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگه‌یاند.

1239 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2017

بابەتی زیاتر