داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هەواڵگری عێراقی: تا ئێستا ئەبوبەكر بەغدادی نەكوژراوە



هه‌واڵگری عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت هێشتا سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش زیندووه‌. 
ئه‌بو عه‌لی به‌سری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند هێشتا ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش زیندووه‌ و له‌ حه‌شارگه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌ له‌ سووریا خۆی حه‌شارداوه‌.
له‌ حوزه‌یرانی رابردوودا، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندبوو كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به‌ هۆی هێرشێكی ئاسمانی له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری ره‌ققه‌ له‌ سووریا، كوژرا بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وتیشی به‌ پێی شانه‌كانی سیخووری و زانیارییه‌ هه‌واڵگریه‌كان كه‌ له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ میدیاكاندا بڵاوبوویه‌وه‌.

1684 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2017

بابەتی زیاتر