داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فشارێكی زۆر لەسەر عەبادییە بۆ ئەوەی هەژمونی میلیشیا شیعەكان كەمبكاتەوە

سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عیراق ئاشكرایده‌كات" حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رووبه‌ڕووی فشاری زۆری ده‌ره‌كی بووه‌ته‌وه‌ بۆ سنورداركردنی هه‌ژمونی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌كانیان، سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی ده‌عوه‌ش به‌دووری ده‌زانێت دوای شه‌ڕی داعش هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ حكومه‌تی عیراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌: عه‌بادی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی داعش به‌ته‌واوه‌تی تواناو هه‌ژمونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سنورداربكات، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌وڵه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌ره‌نجامی ئه‌وفشارانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌شێك له‌ وڵاتانی كه‌نداو ده‌خرێنه‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.. 
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق، وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی به‌ ئاراسته‌ی سنورداركردنی هه‌ژمونی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، پێشبینی ده‌كرێت دوای كۆتایهاتنی ته‌واوه‌تی شه‌ڕی داعش و گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان، مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌ به‌ ده‌ركردنی فتوایه‌ك داوا له‌ ته‌واوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بكات كه‌ چه‌كه‌كانیان دابنێن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان، .
لایخۆشیه‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای له‌ حزبی ده‌عوه‌ به‌دووری زانیوه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌، به‌ڵام پێده‌چێت به‌شێك له‌و گروپ و كه‌تیبانه‌ی كه‌ پابه‌ندی فه‌رمان و بریاری فه‌رمانده‌یی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق نابن هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌. 
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌ژماره‌یه‌ك گروپ و پێكهاته‌ی ئاینی شیعه‌ له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش و به‌فتوای عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق  پێكهێنرا، له‌ئێستادا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 130 هه‌زار چه‌كدارو به‌یه‌كێك له‌ هێزه‌ كاریگه‌ره‌كان له‌جه‌نگی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ئه‌ماژرده‌كرێت. 

586 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2017

بابەتی زیاتر