داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیركرا

په‌یام؛وه‌رزش


ئەنخێل ماریا بیار سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیایەو لەهەمانکاتدا جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نێودەڵەتی فیفایە، بەتۆمەتی دزینی موڵکی گشتی و ساختەکردنی بەڵگەنامە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە قسەکەرێک بەناوی فیفاوە بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا وتی "ئەنخێل بیاری سەرۆکی ئەو یەکێتییەو کوڕەکەی بەناوی جۆرکا دەستگیرکراون و ئەو تۆمەتانەیان دراوەتە پاڵ، جگەلەوانیش هەریەکە لە خوان بادرۆن و رامۆن هێرناندێزی ئەندامی ئەنجومەنی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستگیرکراون، 

ئەو قسەکەرەی فیفا ئاشکراشیکرد راستەوخۆ یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەستدەخاتە ئەو کەیسەوەو چاودێری دەکات.

لە مانگی پێنجی رابردوو ئەنخێل بیاری تەمەن 67 ساڵ بۆ جاری هەشتەم لەسەریەک هەڵبژێردرایەوەو پۆستی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیای وەرگرتووە.

842 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2017

بابەتی زیاتر