داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری بازرگانی بە وەكالەت دەكات


ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دا به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری بازرگانیی عێراق به‌ وه‌كاله‌ت بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی‌ توركیی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی 3ی مانگی داهاتوو دیاری‌ كراوه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌لمان جومه‌یلی وه‌زیری بازرگانی عێراق به‌ وه‌كاله‌ت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووه‌ "له‌ چه‌ند دۆسییه‌كدا لێپرسینه‌وه‌ له‌ جومه‌یلی ده‌كرێت، كه‌ زۆرینه‌یان په‌یوه‌ستن به‌ گه‌نده‌ڵیی دارایی به‌ تایبه‌ت له‌ گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی ئه‌و خۆراكه‌ی‌ كه‌ مانگانه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت، ناوبراو تۆمه‌تباره‌ به‌ خراپ دابه‌شكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكاندا".
سه‌رچاوه‌كه‌ وتوشیه‌تی‌ "له‌ ماوه‌ی رابردوودا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌دواداچوونیان بۆ چه‌ند دۆسییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی خۆراك له‌ جۆری خراپ و، هه‌ندێكیشیان سه‌رچاوه‌ی دروستكردنه‌كه‌یان جیهانی نییه‌".
سه‌لمان جومه‌یلی، وه‌زیری‌ بازرگانیی‌ عێراق به‌ وه‌كاله‌ت، سه‌ر به‌ هاپه‌یمانیی هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سوننه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.


496 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2017

بابەتی زیاتر