Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەنجیلا مێركڵ: ئەڵمانیا پشتیوانی لە یەكێتی خاكی عێراق دەكات



ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ یه‌كێتی عێراق دووپاتكرده‌وه‌.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، (ئه‌گێلا مێركڵ) ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا به‌بۆنه‌ی‌ گرتنه‌وه‌ی شاری‌ موسڵه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیی له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا‌و له‌و ڕووه‌وه‌ پیرۆزبایی لێكرد.
له‌ به‌شێكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، (مێركڵ) به‌ڵێنیدا وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ پشتیوانییكردنی یه‌كێتی عێراق، به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی ئابووری‌و دارایی‌و پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ، به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونییه‌دا، ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ به‌دواداچوون بۆ ڕاپۆرته‌كانی پێشێلكاری‌ مافی مرۆڤ له‌ پڕۆسه‌ی‌ گرتنه‌وه‌ی‌ موسڵدا بكات.


802 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2017

بابەتی زیاتر